دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکە:
به جینۆسایدناساندی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدیه‌كان له لایه‌ن پارله‌مانی فیدرالی ئه‌ڵمانیا بڕیارێكی گرنگه
هاوکات لەگەڵ پارله‌مانی یەکێتی ئەوروپا و دە دەوڵەت، پارله‌مانی فیدراڵی ئەڵمانیاش کۆمەڵکوژی دژی خه‌ڵكی ئێزیدیمان لە ساڵی ٢٠١٤ بە جینۆساید قبوڵ کرد. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەم بڕیارە به گرنگ دەزانێت.
لە ساڵی ٢٠١٤ خه‌ڵكی ئێزدیمان تووشی هێرشێک بوو لەلایەن داعش و هه‌ندێك لە هاوکارەکانیەوە کە ئامانج لێی کۆمهڵكۆژكردن وله‌ناوبردنی ئێزدییەکان بوو. بێگومان داعش بە تەنیا ئەو کارەی نەکردوه، به‌ڵكو به هاوكاری هەندێک دەوڵەتی هه‌رێمی ئه‌نجامیدا.
بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ ناساندنی جینۆسایدی خه‌ڵكی ئێزدی بڕیارێکی ئەرێنییە، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی كێشه وگرفته‌كانی خه‌ڵكی ئێزدییمان وسارێژكردنی برینه‌كانییان به‌س نییه.
داواکاری و چاوەڕوانییەکانی کەنەکە بە پلەی یەکەم لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و هەموو ئه‌و دەوڵەتانە کە ئەوەی بەسەر خه‌ڵكی ئێزدی هاتووە به جینۆسایدیان ناساندوه، ئه‌وه‌یه كه پێویستی به هەندێک بڕیار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه جیۆناسایده به سه‌ر خه‌ڵكی ئێزدیمان دووباره نه‌بێته‌وه و سەلامەتی ئەو خەڵکە مسۆگەر بکرێت.
کەنەکە به پیویست ده‌زانێت كه ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان به جێ بینن و بە پێی پرەنسیپەکانی چارەسەرکردنی کێشەی ئەو خەڵکەی کە بەدەست جینۆسایدەوە دەناڵێنن هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
- دەستەبەرکردنی سەلامەتی خەڵکی ئێزدی لە شه‌نگال و ئەو كه‌سانه كه له‌وێ نیشته‌جێن.
- قبوڵکردنی ئیرادەی خه‌ڵكی ئێزدی و دانپێدان بە پێگەیەکی فەرمی بۆ ناوچه‌ی شه‌نگال.
- دادگایی‌کردنی داعش و ئەو هێزانەی دەستیان لە جینۆسایده‌دا هەیە.
- پێویسته خەڵکی ئێزیدی له شه‌نگال، لە هێرشەکان بپارێزرێن، به تایبه‌ت ئه‌و هێرشانه كه له لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجام ده‌درێن.
- ده‌ستپێكردنی پروژهكان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال، به‌سه‌رپه‌ره‌شتی خەڵکی ناوچه‌كه.
- ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەڕانەوەی خەڵکی ئێزیدی بۆ شوێنی خۆیان.
ژ.ت