کۆردیناسیۆنی ئەوروپا و دەرەوەی وڵاتی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی پێکهێنرا

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆردیناسیۆنی ئەوروپا و دەرەوەی وڵاتی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی پێکهێنرا.

لە کۆبونەوەیەکدا، کۆردیناسیۆنی ئەوروپا و دەرەوەی وڵاتی هاوپەیمانی رەنج و ئازاد کە لە ١٣ کەس پێک دێت پێکهێنرا.

لە کۆبونەوەکەدا راگەیەندرا کە هەموو پارتەکان بە پێکهاتەکانی خۆیانەوە کۆبونەوە ئەنجام دەدەن و لە هوموو شارەکان کە دەنگدەری لێیە تاوەکو ١٥ی شوبات کۆمسیۆن و کۆمیتەکان پێکدەهێندرێن.

راگەیەندرا کە ئەو کۆمسیۆنەی لە ١٣ کەس پێهاتووە، رۆژانە کار بۆ هەڵبژاردنەکان دەکەن، هاوکاری پلانەکان دەکەن و چاودێری کار و چالاکیەکان دەکەن، هەروەها کاری کۆنتڕۆڵکردن و رێکخستن دەکەن.

ف.ق