کشانەوەی دەوڵەتی تورک لە پەیمانی ئەستەنبوڵ لە ئۆسلۆ شەرمەزارکرا
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویچ کشانەوەی تورکیا لە پەیمانی ئەستەنبوڵ شەرمەزارکرا.
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویچ کشانەوەی تورکیا لە پەیمانی ئەستەنبوڵ شەرمەزارکرا.
پلاتفۆرمی ژنانی کورد لە ئۆسلۆ چالاکی ئەنجامدا و رێکخستنی پشتگیری لە کوردستانیش بەشداری تێدا کرد.
لیندا ویرتس لەسەر ناوی پلاتفۆرمی ژنانی کورد قسەی کرد و داوای لە ئێرنا سۆلبێرگ سەرۆک وەزیری نەرویچ، ئورسولا ڤۆن دەر لین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و جینس ستۆلتنبێرگ سکرتێری ناتۆ کرد و وتی، "ئێمە بانگەوازی بۆ ئاشتی و یەکسانی لە کوردستان و تورکیا دەکەین."
لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١دا ٩١ ژن کوژراون و رایگەیاند، کشانەوەی دەوڵەتی تورک لە پەیمانی ئەستەنبوڵ پێویستە شەرمەزار بکرێت.
لە چالاکیەکەدا باسی ئەوەشکرا کە پەیمانی ئەستەنبوڵ لە کۆڵانەکان بەردەوام دەبێت.
ف.ق