کەسێکی تر لە سەر دۆسیەى "لێکۆڵینەوەى کۆبانێ" زیندانیکرا
لە چوارچێوەی "لێکۆڵینەوەى کۆبانێ" دا، کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەنقەرەوە دەستیپێکردووە، مەریەم ئادبەلی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی هەدەپە بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
لە چوارچێوەی "لێکۆڵینەوەى کۆبانێ" دا، کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەنقەرەوە دەستیپێکردووە، مەریەم ئادبەلی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی هەدەپە بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
لە چوراچێوەی "لێکۆڵینەوەى کۆبانێ"دا، کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، مەریەم ئادبەلی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، کە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە دیلۆک دەستگیرکرابوو، رەوانەى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری ئەنقەرە کرا.
ئادبەلی دوای وتەوەرگرتن لێی لە ئاسایش رەەوانەى بەردەم داواکاری گشتی کرا و دوای ئەوەش داواکاری گشتی وتەى لێوەرگرت رەوانەى لقی ٨ی دادگای سزاکانی ئەنقەرەی کرد تاوەکو سزای زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنرێت.
ئادبەلی لە دوای وەرگرتنی وتەکانی لەلایەن دادگاوە، دادگا بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا "سزای زیندانی ماڵ" بەسەردا سەپاند، بەڵام داواکاری گشتی ناڕەزایەتی لە دژی ئەو بڕیارە نیشاندا و دادگاش بڕیاری زیندانیکردنی بۆ مەریەم ئادبەلی دەرکرد. ئادبەلی دوای ئەوە دووبارە دوێنێ رەوانەى لقی ٨ی دادگای سزاکانی ئەنقەرە کرایەوە و دادگا سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند و رەوانەى زیندانی ژنانی سینجان کرا.
لە چوارچێوەى دۆسیەى لێکۆڵینەوە کۆبانێ دا تاوەکو ئێستا سزای زیندانیکردن بەسەر ٢٦ کەسدا سەپێنراوە.
ژ.ت