کوردان لە دویسبورگ بەسەدان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد
بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، دەزگا کوردیەکان لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا بە سەدان نامەیان بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، دەزگا کوردیەکان لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا بە سەدان نامەیان بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
چالاکی کەمپەینی ئیمزا و نامەکان بۆ نەتەوەی یەکگرتووەکان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامە.
ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یووکسەل و ئەنجومەنی ژنان و نەجکەدە ئەمڕۆ لەبەردەم پۆستەخانەی دویسبورگ کۆبونەوە و بەسەدان نامەیان کۆکردەوە و بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل نزیکەی ٤ هەزار ئیمزایان کۆکردەوە و رایگەیاند، ئیمزاکان بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا و وتیشی کەمپەینەکە بەردەوام دەبێت.
ف.ق