کوردانی دۆرتموند هێرشەکەى پەدەکەیان بۆ سەر گەریلاکانی هەپەگە ئیدانە کرد
گەنجانی کورد لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشی چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یان بۆ سەر گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئیدانە کرد.
گەنجانی کورد لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشی چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یان بۆ سەر گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئیدانە کرد.
چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا لە دژی هێرشی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ سەر گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) چالاکییەکان رێکخست.
دوای ئەوەى هێزە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە نزیک گوندی سێگر لە ناوچەى ئامێدی هێرشیان کردە سەر گەریلاکانی هەپەگە، لە چەندین ناوچەدا کوردان رژانە سەر شەقامەکان و هێرشەکەیان ئیدانە کرد.
یەکێک لەو چالاکییانە لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. گەنجان لە دژی ئەو هێرشە لە ناوەندی شاری دۆرتموند چالاکییان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، تەجەشە بەرزکرابوونەوە و یادی ئەو گەریلایانەى هەپەگە بەرز راگیرا، کە لە هێرشەکانی پەدەکەدا شەهید بوون. گەنجان پەدەکەیان ئیدانە کرد.
گەنجان بە دەم وتنەوەى دروشمەکانی "بمرێ خیانەت"، "بژی بەرخودانی گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" لە ناوەندی شاری دۆرتموندەوە تاوەکو وێستەگى سەرەکیی ترەن رێپێوانیان ئەنجامدا.
گەنجان لە چالاکییەکەیاندا داوایان لە هەموو گەنجانی کورد کرد، کە بە خێرایی لە دژی هێرشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بوەستنەوە و راپەڕن.
ژ.ت