کوردستانیان لە ٩ شاری ئەوروپا هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان ئیدانە کرد

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئەوروپا هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان ئیدانە کرد.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ئەوروپا هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بۆ سەر مەخمور، شەنگال و رۆژئاوا ئیدانە کرد.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، شارەکانی بۆردیوکس، تولۆس و مارسیلیای فەرەنسا، شارەکانی شتوتگارت، بیلەفێڵد، لایپزیگ و مونیخی ئەڵمانیا و لە شاری کارڵستادی سوید چالاکی و رێپێوانیان لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رێکخست.

لە چالاکییە ناڕەزایەتیاندا راگەیاندرا، تورکیا ئەندامی ناتۆیە و بۆردومان و هێرشی پاکتاوکاری لە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدات و ناتۆ و ئەمریکاش لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگن و تورکیاش سوود لەو بێدەنگییە وەردەگرێت و بە نیشانەى رەزامەندیی ئەو وڵاتانەی دەزانێت بۆ ئەنجامدانی تاوانەکانی. لەبەر ئەوەش ئەو وڵاتانە نابێت ببنە هاوبەش لە تاوان و پاکتاوکاری و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک دا.

لە چالاکییەکاندا بۆ ئەوەى ناوی پەکەکە لە "لیستی رێکخستنە تیرۆریستییەکان" دەربهنێرێت ستاند دانرا و ژمارەیەکی زۆر ئیمزا کۆکرایەوە.

چالاکوانان لە چالاکییەکانیاندا دروشمەکانی "بژی بەرخودانی مەخمور"، "بژی بەرخودانی رۆژئاوا"، "رۆژئاوا تەنها نییە"، "ئازادی بۆ کوردستان"، "رژێمی تورک منداڵانی کورد دەکوژێت"، "فاشیست ئەردۆغان" و "تورکیای فاشیست" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"  دەوتەوە.

****

****

****

ژ.ت