کوردستانیانی دانیشتووی کانتۆنی بێرنی سویسرا لەبەردەم بێرن باهنۆف گردبوونەوە و گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان ئیدانە کرد. کوردستانیان پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی کەجەکەیان بەرزکردبووە و بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" یان دەوتەوە.
مینە چەتین کایا هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کورد لە بێرن لە چالاکییەکەدا وتی، لە پێش هەموو شتێکدا سی پی تی و ئینجا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دوو ڕوون. چەتین کایا رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە و وتیشی: "گەلێک ڕێبەرەکەی زیندانیکرابێت، خۆیشی زیندانیکراوە".
پاشان موسا فارس ئۆگولاری پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد لە چالاکییەکەدا ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٤ ساڵە لە چوار دیوارێکدایە. فارس ئۆگولاری ڕاشیگەیاند، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامیی پیلانگێڕیی و بێدەنگیی ڕای گشتی نێونەتەوەییە بەرامبەر ئەو پێشیلکاری و نایاساییە. فارس ئۆگۆلاری وتیشی: پێویستە کورد لە هەموو شوێنێک دژی ئەو گۆشەگیرییە بوەستێتەوە و داوای بەهێزکردنی تێکۆشانی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد.
دوای خوێندنەوەی بەیاننامەی چالاکییەکە بە زمانی ئەڵمانی، گروپێک لە چالاکوانان بە ناوی هەموو چالاکوانان و کوردستانیانەوە دۆسیەیەکیان سەبارەت بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ (لێبوردنی نێونەتەوەیی) کرد.
ژ.ت