لە بارسلۆنا کۆنسێرتێک بۆ پشتیوانی لە عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت

کۆنسێرتێک بۆ پشتیوانیکردن لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی لە بارسلۆنای پایتەختی کەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی ٢٨ی کانوونی دووەم، کۆنسێرتێک بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانیانی سیاسی لە بارسلۆنا بەڕێوەدەچێت.

سیاسەتمەداری کورد فاروق دۆرو لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، کۆنسێرتەکە بە پشتیوانیی دۆستانی کورد، پلاتفۆرمی ئازادی، سییمین، گرووپە پشتیوانییەکانی دیکە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەدەچێت و ڕاشیگەیاند، لە کۆنسێرتەکەدا پەیامی پشتیوانی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڵاودەکرێتەوە.

سیاسەتمەدار فاروق دۆرو ئەوەشی ڕاگەیاند، کۆنسێرتەکە لە ژێردروشمی دۆنا، ڤیدا و لیبێرتات (ژن، ژیان، ئازادی!) بە پاڵپشتیی پارتە چەپ و سۆسیالیست و سەربەخۆکانی پەرلەمان و حکومەتی کەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت و هەموو ئامادەکارییەکان بۆ کۆنسێرتەکە تەواو بووە.

هونەرمەند دیار دێرسیم ئامادەی کۆنسێرتی پشتیوانیەکە دەبێت. هەروەها هونەرمەندان کلارا پییا، ئیبری نایت، لاس باجاس پاسیۆنس، لیل ڕوسیا، ئادالا و مابیل فلۆرس دەچنە سەر تەختەی شانۆ و هونەرەکەی خۆیان پێشکەشی ئامادەبوان دەکەن.

کۆنسێرتەکە لە ٢٨ی کانوونی دووەم و لە کاتژمێر ١٩:٠٠دا لە لا فارگا، لە نزیک نەخۆشخانەی لۆبرگات بەڕێوەدەچێت.

زانیاری لەسەر کۆنسێرتەکە بەردەستە لەسەر ئەم وێب سایتە:

ژ.ت