لە باسێل ڕێپێوانی ' بۆ ئاشتی سۆسیالیزم' ئەنجامدرا

لە شاری باسێلی سویسرا لەدژی داگیرکەری هێزە ئیمپریالەکان لەسەر کوردستان، فەڵەستین، سوریا، ئەفغانستان، یەمەن، ئەریتریا، لیبیا و یۆکراینا، ڕێپێوانی ' بۆ ئاشتی سۆسیالیزم' ئەنجامدرا.

پارتی سەرلەنوێ دروستکردنی سوسیالیزم، پارتی کرێکارانی سویسرا، پارتی باستا لە شاری باسێلی سویسرا ڕێپێوانی 'بۆ ئازادی  سۆسیالیزم' یان ئەنجامدا. لایەنە دیموکراتەکانی تورکیا و سویسرا و زۆر دەزگای دیکە بەشداریان لە رێپێوانەکەدا کرد.

جەماوەر لە بارگورسەرپلاتز کۆبونەوە و یادی ئەو کەسانە کرایەوە کە لە رێگەی ئازادی و ئاشتی و دیموکراسیدا شەهید بوون.

لەسەر ناووی دەزگاکان راگەیەنراو خوێندرایەوە و راگەیەنرا کە لەدژی سیستمی شەڕ و داگیرکەری هێزە کاپیتالیستەکان بە تەنها ئاشتی لە رێگەی سۆسیالیزمەوە بەدێ دەهێنرێت.

دواتر ڕێپێوانەکە بە دروشمی تێکۆشانی هاوبەشی شۆڕشگێری لەدژی شەڕ و داگیرکەری دەستیپێکرد.

لە رێپێوانەکەدا کە لە ناوەندی شارەکە وەستا، لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی سویسرا ئەمرولا بینگول قسەی کرد ورایگەیاند کە دەیانەوێت دەستکەوتەکانی کورد لەلایەن هێزە ئیمپریالیستەکانەوە لەناوببەن و وتی، " ئەمڕۆ لە بەرانبەر داگیرکەری سەر ئۆکراینا، چاوپۆشی لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان دەکرێت."

بینگول باسی ئەوەشی کرد کە وەک کورد و دۆستەکانیان لەدژی شەڕی بەرژەوەندیەکانی هێزە ئیمپریالیستەکان لە گۆڕەپانەکان دەبن بە بەردەوامە.

لە رێپێوانەکەدا بڵاوکراوە بە زمانی ئەڵمانیا خوێندرانەوە و دوای قسەکردنەکان کۆتایی هات.

ف.ق