لە باسل یادی شەهیدان کرایەوە

ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، ئەڤین گۆیی، میر پەروەر، عەبدوڕەحمان قزل و عەلی حەیدەر قزل، ئۆرهان کونور، ئەکین ڕەشید و ڕەشید بۆزان، کە لە کاتی جیاوازدا شەهید بوون، لە باسلی سویسرا یادیان کرایەوە.

ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، ئەڤین گۆیی، میر پەروەر، عەبدوڕەحمان قزل و عەلی حەیدەر قزل، ئۆرهان کونور، ئەکین ڕەشید و ڕەشید بۆزان، کە لە کاتی جیاوازدا شەهید بوون، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە باسلی سویسرا مەراسیمی یادکردنەوەکەیان لەلایەن کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان لە سویسرا (KOMAW) بۆ ڕێکخرا و کەسوکاری شەهیدان و چەندین کەسی دیکە ئامادەیی مەراسیمەکە بوون.

یادەکە بە ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد. مەتین مینتاش بەناوی ناوی کۆماو وتی: هەڤاڵ سارا پێشەنگی تێکۆشانی ژنانی کورد بوو و لە پاریس بە شێوەیەکی دڕندانە کۆمەڵکوژ کرا. ئەو کردە تاوانکارییە دادگایی نەکراو و بۆ جاری دووەم کۆمەڵکوژییەک لە پاریس ئەنجام درا. گەلەکەمان لە پاریس بەرگری و بەرەنگارییان کرد. ئەوان ئێمە دەکوژن، نابێت بێدەنگ بین. تا ئەو کاتەی ئەم کۆمەڵکوژیانە ئاشکرا دەکرێن تێدەکۆشین. شەهیدەکانمان پێشەنگی ئێمەن. ئێمە خاوەنداری لە تێکۆشانەکەیان دەکەین".

بنەماڵەکانی ئۆرهان کونور، ئەکین ڕەشید و ڕەشید بۆزان کە لە هۆڵەکەدا بوون ڕایانگەیاند، پەیوەستی شەهیدان دەبن و بێگومان ئەم تێکۆشانە بەرەو پێش دەچێت.

یادەکە لە دوای پێشکەشکردنی وتەی ژمارەیەک لە نوێنەرانی رێکخراوەکان و کەسایەتییەکان و هەروەها نمایشکردنی فیلمێک سەبارەت بە شەهیدان، بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی پێهات.

ژ.ت