لە باسلی سویسرا هێرشە پاکتاوکارییەکان ئیدانە کران
کوردستانیانی دانیشتووی باسل و دۆستەکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزارکرد و رایانگەیاند، چاوپۆشیی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا و سویسرا لەو هێرشانە، ناچار بە لێپرسینەوەیان دەکات.
کوردستانیانی دانیشتووی باسل و دۆستەکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزارکرد و رایانگەیاند، چاوپۆشیی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا و سویسرا لەو هێرشانە، ناچار بە لێپرسینەوەیان دەکات.
لە شاری باسلی سویسرا ڕێپێوانێک لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد لە لایەن کۆمیتەی ڕۆژئاوا و ڕێکخستنەکانی ئەڵتەرناتیڤی سویسراوە ڕێکخرا.
چالاکوانان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەخمور و شەنگال و ڕۆژئاوا ئیدانە کرد، کە ئەو هێرشانە لە بەرامبەر تێکشکاندنی چەتەکانی داعشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زیندانی سەناعە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدران و ئەوەش چەمکێکی نوێیە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دوای شکستەکانی.
چالاکوانان کاتژمێر ١٨:٠٠ لە کلاراپلاتز کۆبوونەوە و پێش ڕێپێوانەکە گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا.
لە گردبوونەوەکەدا راگەیەندرا: "لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە لەلایەن هێزەکانی خۆپاراستنەوە تێکشکێنرا. دەوڵەتی تورک، کە تێکشکاندنی هێرشەکەى پێ قبوڵ نەکرا، هەفتەی ڕابردوو بۆردومانێکی ئاسمانیی لە دژی کامپی پەنابەرانی مەخمور و شەنگال و ڕۆژئاوا ئەنجامدا.
ئەم هێرشانە لە ژێر چاودێری و بە ئاگاداریی ئەمریکا ئەنجامدراون، چونکە ئاسمانی ناوچەکە لە کۆنتڕۆڵی ئەمریکادایە. بە بەردەوامی پشتیوانی لە گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەکەین، ئێمە بەرپرسیارانی ئەو شەڕە لە ئەوروپا و سویسرا ناچار بە لێپرسینەوە دەکەین".
دوای وتەکان، چالاکوانانی پۆستەرێکیان بەرزکردەوە، کە لەسەری نووسرابوو "ئەوروپا پشتیوانیی لە بۆ بۆردوومانەکانی تورکیا" دەکات و بە وتنەوەی دروشم لە دژی ئەو هێرشە پاکتاوکارییانە بەرەو ناوەندی شاری باسل بەڕێکەوتن.
ڕێپێوانەکە لە دریرۆسێنپارک کۆتایی هات.
ژ.ت