لە بەلجیکا یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە
لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە شاری لیگی بەلچیکا، بۆ شەهیدانی پاریس رێورەسمی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە شاری لیگی بەلچیکا، بۆ شەهیدانی پاریس رێورەسمی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی شاری لیگی بەلجیکا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس رێورەسمێک ئەنجامدرا. لە رێورەسمەکەدا کە بە رێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد، یادی ئەڤین گۆیی، عەبدولرەحمان کزل و میر پەروەر شەهیدانی کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ کرایەوە و ژماریەکی زۆر کوردستانی و دۆستەکانیان ئامادە بوون.
دواتر رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل قسەی کرد و هێرشی پاریسی شەرمەزار کرد و وتی، " لە کەسایەتی ئەو شەهیدانەدا هێرش لە بەرامبەر هەموو گەلی کورد ئەنجامدراوە. پێویستە گەلی کورد تۆڵە بکاتەوە و بێدەنگ نەبێت. پێویست بە یەکدەنگی و یەکدڵی خاوەنداری لە شەهیدان بکەین.
ئادار گوڵان هاوڕێیەکی ئەڤین گۆیی باسی بەسەرهات، خەبات، ژیان و هاوڕێیەتی شەهید ئەڤین گۆیی کرد و وتی، " هەڤاڵ ئەڤین ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بوو. هەروەها ژنێکی شۆڕشگێر، پێشەنگ و رەنجدەر بوو. پێویستە ژنانی کورد، شێوەی ژیانی هەڤاڵ ئەڤین و خەباتەکەی بە نمونە وەربگرن.
لەسەر ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان دایە سوڵتان قسەی کرد و بانگەوازی هەستیاری بۆ گەل کرد. دایە سوڵتان رایگەیاند کە پێویستە هەموو کەسێک بە دڵ و گیان ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.
دوای قسەکردن، بەڵگە فیلمێک لەبارەی ژیانی شەهیدان نمایشکرا . رێورەسمەکە بە وتنەوەی دروشمی ' شەهید نامرن'، ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی هات.
ف.ق