لە بەردەم باڵیۆزخانەی سربیا چالاکی بۆ ئازادیی پیرئۆغڵو ئەنجامدرا
لە بەردەم باڵیۆزخانەی سربیا لە ئەسینا بۆ ئازادیی ئەجەوید پیرئۆغڵو چالاکیەک ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا داوا کرا، بڕیاری ڕادەستکردنی پیرئۆغڵو بە تورکیا هەڵبوەشێتەوە.
لە بەردەم باڵیۆزخانەی سربیا لە ئەسینا بۆ ئازادیی ئەجەوید پیرئۆغڵو چالاکیەک ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا داوا کرا، بڕیاری ڕادەستکردنی پیرئۆغڵو بە تورکیا هەڵبوەشێتەوە.
پێش یەکەم دانیشتنی دادگایکردنی ئەجەوید پیرئۆغڵو لە ١٨ی کانوونی دووەم، چالاکییەک لە بەردەم باڵیۆزخانەی سربیان لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان ئەنجامدرا. پیرئۆغڵو ماوەی ١٨ مانگە لە سربیا زیندانی کراوە، چونکە دەوڵەتی تورک داوای ڕادەستکردنەوەی کردووە.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی ڕۆشنبیری کورد لە ئەسینا و ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن لە ئەسینا لە بەردەم باڵیۆزخانەی سربیا بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا DKP/BOG, MKP, MLKP, TKP/ML و چەندین ڕێکخراوی چەپ بەشدارییان کردبوو.
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندرا، پیرئۆغڵو لە تورکیا و ڕۆژئاوا لە دژی فاشیزم تێکۆشاوە و ڕادەستکردنی بە دەوڵەتی فاشیستیی تورک کارێکی نایاسایی و نامرۆڤانەیە.
ژ.ت