لە بەرلین بۆ ڕێپێوان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بانگەواز بڵاوکرایەوە
بە ئامانجی داواکردن و بانگەواز بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە بەرلین ئاگاداری و برۆشۆر بڵاوکرانەوە.
بە ئامانجی داواکردن و بانگەواز بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە بەرلین ئاگاداری و برۆشۆر بڵاوکرانەوە.
بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر ریپێوانەکان، کە رۆژانی هەینی و شەممە لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچن، ئاگاداری بە ناوچە جیا جیاکانی شارەکەدا هەڵواسران و بڵاوکرانەوە.
ڕێپێوانەکان رۆژی ١١ی شوبات لە فرانز-نیومان-پلاتزەوە بۆ ئەلیکساندەرپلاتز لە بەرلین و لە ١٢ی شوباتەوە لە ئەلیکساندەرپلاتزەوە تا هێرمانپلاتز بەڕێوەدەچن و بۆ بەشداریکردنی گەل گەنجان لە چەند ناوچەیەکی شارەکەدا ئاگاداری و بانگەوازیان بڵاوکردەوە.
ژ.ت