لە بەرلین کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ بەردەوامە

ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان گوڕیدا بە کارەکانی خۆی بۆ کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ، کە بە ئامانجی هەڵگرتنی بەربەستەکانی بەتیرۆریستی نیشاندانی تێکۆشانی گەلی کورد دەستیپێکردوە. لە رێورەسمی ئەمڕۆدا دەیان واژۆ کۆکرانەوە.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ئەنجومەنی ژیانی دەست-دان لە ئەلکساندرپلاتز ستاندی دانا و لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆی دەستپێکرد.

رای گشتی کە پشتگیری کەمپینی واژۆیان کرد، هەڵوێستیان دژی بە بێدەنگی دەوڵەتانی ئەوروپی بەرامبەر بە هێرشە پاکتاوکارییەانی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کوردستان نیشاندا. لایەنگرانی کەمپینەکە باسیان لەوەکرد کە تێکۆشانی هەبوونی گەلی کورد بە تیرۆریستی ناودەبرێت و پێویستە ئەو قەدەغەکردنە بێ بنەمایە دەستبەجێ هەڵبگیرێت.

ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان سوزانا رۆسلینگ باسی لەوەکرد، لەپێناو ئەوەی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زووترین کاتدا بێتە دی و بەربەستەکانی بەردەم بەتاوان نیشاندانی تێکۆشانی گەلی کورد هەڵبگیرێن، ئەوان گوڕیان بە کاروچالاکییەکانیان داوە.

لە چالاکی ستاندی ئەمڕۆدا بە دەیان واژۆ کۆکرانەوە.

هـ . ب