لە بێرن بۆ شەهیدانی حەسەکە مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا
بۆ ١٢١ شەڕڤانی قەسەدە و هاوڵاتیانی مەدەنی کە لە حەسەکە شەهید بوون، لە بێرنی پایتەختی سویسرا مەراسیمێکی یادکردنەوە ئەنجامدرا و بەرخۆدانی قەسەدەیان سڵاو کرد.
بۆ ١٢١ شەڕڤانی قەسەدە و هاوڵاتیانی مەدەنی کە لە حەسەکە شەهید بوون، لە بێرنی پایتەختی سویسرا مەراسیمێکی یادکردنەوە ئەنجامدرا و بەرخۆدانی قەسەدەیان سڵاو کرد.
بۆ ١٢١ شەڕڤانی قەسەدە و هاوڵاتیانی مەدەنی کە لە حەسەکە لە هەنگاوی گورزی گەلاندا لەدژی داعش شەهید بوون، لە بێرنی پایتەختی سوسیرا مەراسیمی یادکردنەوە لەلایەن دەزگای خانەوادەی شەهیدان (کۆماو) ئەنجامدرا.
لە هۆڵی بۆنەکانی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی بێرن مەراسیمەکە ئەنجامدرا و وێنەی شەهیدانی هەنگاوی گورزی گەلان، وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، وێنەی یەپەگە و یەپەژە هەڵواسران.
کوردستانیان لە زۆر دەڤەری سویسرا بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. لە مەراسیمەکەدا نوینەری پارتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا وەک پەیەدە، پێشڤەروو، ئەلوەحدە و پەدەکەسە – ئەلپارتی ئامادە بوون.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان، خانەوادەی شەهیدانی هەنگاوی گورزی گەلان، قسەیان کرد. خانەوادەکان سڵاویان لە بەرخۆدانی قەسەدە کرد و ئاماژەیان بە هاوکاری دەوڵەتی تورک داعش کرد.
سیاسەتمەدار هۆزان بۆتان دوای قسەکانی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و وتی، شەڕڤانان لە رۆژئاوا لەدژی هەموو هێرشەکان بە قاڕەمانێتی بەرخۆدانیان کرد. بۆتان ئاماژەی بەوەدا کە شەڕڤانان بەرخۆدانێکی شکۆمەندانەیان لەدوای خۆیان بەجێهێشتووە و بەوەش شۆرشی رۆژئاوا بووەتە هیوایەک بۆ گەلان.
لەسەر ناوی پەیەدە عەباس عومەر، لەسەر ناوی پەدەکەسە عەدنان دومانی، لەسەر ناوی ئەلوەحدە شێخموس شێخ، لەسەر ناوی پارتی پێشڤەڕوو سالار تەمر و لەسەر ناوی دەزگای خانەوادەی شەهیدان (کۆماو) محەمەد گۆکسونگور قسەیان کرد. قسەکەیان ئاماژەیان بە یەکێتی نەتەوەیی نێوان گەلی کورد کرد.
مەراسیمەکە بە نمایشکردنی بەڵگەفیلمێک کۆتایی هات.
ف.ق