لە چەلێ ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: چوارکەس دەستگیرکران
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورک لە چەلی هاوشارەداری پێشوو سەرڤەت توونچ و سێ کەسی تر دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورک لە چەلی هاوشارەداری پێشوو سەرڤەت توونچ و سێ کەسی تر دەستگیرکران.
لە ناوچەی چەلێ-ی جوولەمێرگ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکووتایە سەرماڵان. لە هەڵکووتانەسەرەکەدا هاوشارەوانی پێشووی سەرڤەت توونچ، شارەداری پێشووی پارتی ئاشتی و دیموکراسی( بەدەپە) محەمەد کانار، ئەندامی مەجلسی گشتی شاری پارتی دیموکراتیکی گەلان- هەدەپە فارس چەتێنکایا و هاجی یانار دەستگیر کران.
سیاسەتمەدارە دەستگیرکراوەکان گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش.
ک-ش