لە دراگوینان یادی شەڕڤان ئازاد و شەهیدانی پاریس کرایەوە

لە شاری دراگوینان یادی شەهیدانی پاریس و شەڕڤان ئازاد کرایەوە، کە لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بووە.

ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزل لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس کۆمەڵکوژکران و شەڕڤان ئازاد (تەکین دەمیرباش) لە ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە شاری دراگویگنانی فەرەنسا یادیان کرایەوە.

یادەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە دراگویگنان بەڕێوەچوو و گۆشەیەک بۆ یادکردنەوەی شەهیدان دروستکرا.

دوای ڕێزگرتن لەشەهیدانی ئازادیی کوردستان وتە پێشکەشکران و فیلم نمایشکرا.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بانگەواز بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا، کە لە سەرتاسەری ئەوروپا رێکدەخرێن.

ژ.ت