ئەنجوومەنی ژنانی ئوتا لە شاری درێسدن-ی ئەڵمانیا مەراسیمێکی یادکردنەوەیان بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریسی ڕێکخست. کوردستانیان و لایەنگرانی ئینتەرناسیۆنالیست ئامادەی مەراسیمەکە بوون. ڕێز لە شەهیدانی کوردستان گیرا و مەراسیمەکە دەستیپێکرد. لە یادەکە وتە پێشکەشکران و زەکییە ئارک بەناوی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانەوە وتەیەکی پێشکەشکرد.
سافیە ئەرۆل بە ناوی بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (TJK-E) لە وتەکەیدا باسی لە تێکۆشانی ساکینە جانسز کرد. فەیسەل چەتین مامی هونەرمەند میر پەروەر لە یادەکەدا وتی: "دەوڵەتی تورک لە یاسای دوژمنکاریش بێبەشە. سیاسەتی خۆی لەسەر قەتڵوعامکردنی کوردان بەڕێوەدەبات".
یادەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرن"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی پێهات.
ژ.ت