لە دۆسەڵدۆرفی ئەڵمانیا بەسەدان نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا

بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری دۆسەڵدۆرفی ئەڵمانیا بەسەدان نامە بۆ سکرتاریای نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا.

لە چوارجێوەی کەمپەینی نامە کە لە لایەن کۆم خەباتی کوردی ئەفریقای باشوور و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور دەستیپێکردووە، لەهەموو شوێنێکی جیهانەوە  بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نامە پۆست دەکرێت.

کوردستانیانی دانیشتووی شاری دۆسەڵدۆرفی ئەڵمانیاش  لەچوارچێوەی هەمان کەمپەیندا  و بە ئامانجی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە سەدان نامەیان بۆ سکرتاریای نەتەوەیەکگرتووەکان نارد.

ک-ش