لە فرانکفورد یادی سینان دەرسیم کرایەوە، کۆنفرانسی فەجەدەکەش ئەنجامدرا

لە شاری فرانکفوردی ئەڵمانیا یادی سینان دەرسیم ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە کرایەوە. فیدراسیۆنی کەجەدەکە کاوەش کۆنفڕانسی خۆی ئەنجامدا.

پێکهاتەکانی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی کەجەدەکە کاوە لە فرانکفورد یەکەمین کۆنفرانسی خۆیان ئەنجامدا. ئەندامان لە شارەکانی فرانکفورد، دارمستەیت، گیسن، ماینز، ساربروک و مانهایم بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد.

کۆنفڕانسەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. لە کۆنفڕانسەکەدا لە کەسایەتی سینان دەرسیم ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە، یادی شەهیدانی شۆڕش کرایەوە. لەبارەی ژیان و تێکۆشانی دەرسیم سینەڤزیۆنێک پیشاندرا.

لە کۆنفڕانسەکەدا هێرشی داگیرکەری سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزار کران.

ف.ق