لە فینلەندا رێپێوانی درێژمەودا لە پێناو عەبدوڵا ئۆجالاندا بەڕێوەچوو

لە فینلەندا بە دروشمی "ئەردۆغانی قڕکەر دادگایی بکە، ئازادی بۆ ئۆجالان" رێپێوان و گردبوونەوەیەک ئەنجام درا.

لە شاری ئولوی فینلەندا بە دروشمی "ئەردۆغانی قڕکەر دادگایی بکە، ئازادی بۆ ئۆجالان" رێپێوانی درێژمەودا سازکرا.

لە چالاکیەکەدا سازش و رێککەوتنی فینلەندا لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە پای ئەندامبوون لە ناتۆ شەرمەزارکرا. لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکار راگەیەندراو درا و داوای ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

جەماوەر دوای راگەیەندراوەکە بە ئاڵاکانی پەکەکە و پلاکارد بە نوسراوی "لەبارەی ئەردۆغانی قڕکەرەوە بڕیار بدەن"، "ئازادی بۆ ئۆجالان" رێپێوانیان کرد.

هـ . ب