لە هامبورگ گۆشەگیری شەرمەزارکرا و یادی سینان دەرسیم کرایەوە

لە هامبورگ گەنجانی کورد گۆشەگیری ئیمڕالیان شەرمەزار کرد و یادی سینان دەرسیمیان کردوە.

لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا گەنجان بۆ یادکردنەوەی سینان دەرسیم (دالۆکای شانلی) کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا شەهید ببوو، چالاکیان ئەنجامدا. گەنجان سینان دەرسیمیان بەبیرهێنا و گۆشەگیری ئیمڕالیان شەرمەزاکرد.

گەنجان لە سکولپلاتز کۆبونەوە و پانکارتی وینەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و سینان دەرسیم و ئاڵای پەکەکەیان بەرزکردەوە.

گەنجان رایانگەیاند، "تا هێرشی داگیرکەری سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کۆتایان پێنەیەت و ئازادی فیزیکی ریبەر ئاپۆ نەبێت، بە روحی سینان دەرسیم لە گۆڕەپانەکان دەبین."

ف.ق