لە هاملنی ئەڵمانیا یادی نوپەل تێکۆشەر شەڕڤانی یەپەژە کرایەوە

شەڕڤانی یەپەژە نوپەل دێریک، کە لە ١٨ی کانوونی دووەم لە شاری عەین عیسای لە تۆپبارانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بریندار بوو، لە ٧ی شوباتدا شەهید بوو و لە هاملنی ئەڵمانیا یادی کرایەوە.

شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژن( یەپەژە) سەنا عەلی (نوپەل تێکۆشەر دێرک) لە ١٨ی کانوونی دووەمدا لە شاری عەین عیسا لە تۆپبارانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بریندار بوو، ڕۆژی ٧ی شوبات شەهید بوو، لە شاری هاملنی ئەڵمانیا بە رێکخستنی مەراسیمێک یادی کرایەوە و لە مەراسیمەکەدا وێنەی شەڕڤانی یەپەژە نوپەل دێریک و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانران. زۆرێک لە نیشتمانپەروەران و وڵاتپارێزان ئامادەی یادەکە بوون.

مەراسیمەکە بە ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستیپێکرد. لە مەراسیمەکەدا، خانەوادەی شەڕڤانی یەپەژە نوپەل دێریک وتەیان پێشکەش کرد و پێشوازییان لە جەماوەری گەل کرد.

لە مەراسیمەکەدا وتەی پێشکەشکران و باس لە تێکۆشانی شەهیدان کرا.

مەراسیمەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرێ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت