لە هلسنکی یادی شەهیدانی حەسەکە کرایەوە
کوردستانیان لە هەلسنکی پایتەختی فینلەندا بۆ یادکردنەوەی ١٢١ شەهیدی مەدەنی و شەڕڤانی هەنگاوی گورزی گەلان مەراسیمێکیان ئەنجامدا.
کوردستانیان لە هەلسنکی پایتەختی فینلەندا بۆ یادکردنەوەی ١٢١ شەهیدی مەدەنی و شەڕڤانی هەنگاوی گورزی گەلان مەراسیمێکیان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ لە ناوەندی کۆمەلگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) کوردستانیان لە هەلسنکی پایتەختی فینلەندا بۆ یادکردنەوەی ١٢١ شەهیدی مەدەنی و شەڕڤانی هەنگاوی گورزی گەلان مەراسیمێکیان ئەنجامدا.
مەراسیمەکە بە بەشداری گەل و بە خولەکێک رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.
دوای رێزگرتن لەسەر خەبات و بەهاکانی شەهیدان قسەکرا. هەڤاڵ چیا نوێنەری خۆسەری دیموکراتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا وتەیەکی پێشکەش کرد و لەبارەی هێرشی داعش بۆ سەر حەسەکە و بە گشتی دۆخی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و پلانی دوژمان قسەی کرد.
دواتر بەرڵگەفیلمێک لەبارەی تێکۆشان و بەرخۆدانی شەڕڤانانی ئازادی پیشاندرا.
مەراسیمەکە دوای سەیرکردنی بەڵگەفیلمەکە بە وتنەوەی دروشمی ' شەهید نامرن' کۆتایی هات.
ف.ق