لە کۆڵن بۆئازادی عەبدوڵا ئۆجالان نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نێردرا
بە ئامانجی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستەکانیان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
بە ئامانجی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستەکانیان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
کوردستانیان بە وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە بەردەم پۆستخانەی کۆڵن لە دەوری یەک کۆبوونەوە و بە ڕیز نامەیان خستە ناو سەندوقی پۆست. دواتر وێنەیەکیان پێکەوە گرت.
یەکیک لە چالاکوانانی کەمپەینی ناردنی نامە لە بەردەم پۆستخانە قسەیکرد و وتی، " ئێمە وەک کوردانی کۆڵن بە نیازین بە ئامانجی ئازادکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێنج هەزار واژۆ کۆبکەینەوە و بینێرین . کەمپەینەکە لە تەواوی ئەورووپا بەردەوامە. ئێمە دەخوازین کاریگەری لە سەر نەتەوە یەکگرتووەکان درووستبکەین."
کەمپەینەکە پێش ئیستا کۆمی خەباتی کوردی ئەفریقای باشوور و کۆنفدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو. کوردان و دۆستەکانیان لەهەر شوێنێکی جیهاندا بەشداری ئەم کەمپەینە دەکەن.
ک-ش