لە کۆڵن دژی داگیرکاری و خیانەت ڕێپێوان ئەنجامدرا
لە کۆڵن بە ڕاگەیاندراو و ڕێپێوان هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزارکرا.
لە کۆڵن بە ڕاگەیاندراو و ڕێپێوان هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزارکرا.
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە لە باشووری کوردستان، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا.
هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی مەد (کۆن-مەد) ڕوکەن ئاکچا، هاوسەرۆکی فەد-مەد شەڤین سنجار و چەندین کوردستانی بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
جەماوەر پانکارتێکیان بە زمانی ئینگلیزی "شەڕی تورکیا بۆ سەر کوردستان ڕابگرن" و پانکارتی "بمرێ خیانەت" کە وێنەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆگانی لەسەر بوو، بەرزکردەوە. هەروەها ڕاگەیاندراویان بە ئەڵمانی خوێندەوە و زانیاریان دا بە ڕای گشتی.
هاوسەرۆکی کۆن-مەد ڕوکەن ئاکچا ئاماژەی کرد بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە و چۆڵکردنی ١٦٢ گوندی باشووری کوردستان، گوتی: "چەکی کیمایی دژی گەریلا بەکاردەهێنن، ڕۆژئاوا بەردەوام بۆردوومان دەکرێت، خەڵکی مەدەنی دەکوژرێت. ئێستەش لە باشووری کوردستان هێرش و لکاندنی دەوڵەتی تورک هەیە. کەچی حکومەتی عێراق و هێزە نێونەتەوەییەکان بێدەنگن. بەڵام دەبێت بزانرێت، گەلی کوردستان وەک سەدەی بیستەم نییە. ئەوانەی خەونی داگیرکاری و لکاندنیان هەیە، سەرناکەون".
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بمرێ خیانەت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە. هەروەها گەنجان بەدەم ڕێپێوانەوە گۆرانیان دەربارەی گەریلا چڕی.
ڕێپێوانەکە دەوروبەری کاتژمێر ١٦:٠٠ لە ڕودۆڵف پلاتز کۆتایی هات.