لە کۆنفرانسی تورکیای دیموکراتیکدا دەستوورە بنەڕەتییەکانی دەوڵەتی تورک تاوتوێ کران

لە کۆنفرانسی تورکیای دیموکراتیکدا هەڵوەستە لەسەر دەستوورەکانی دەوڵەتی تورک کرا و ڕاگەیاندرا، پێویستە پرۆژە و بڕیار بۆ دەستووری کۆماری دیموکراتیک لەلایەن کۆمەڵگەوە دابرێژرێت و بنووسرێت.

کۆنفرانسی کۆماری دیموکرایتکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ناوەندی ڕۆشنبیریی جەم کاراجا لە ئیستانبول بەڕێوەچوو. کۆنفرانسەکە بە پانێڵێک لەژێر ناونیشانی "دەرئەنجامەکانی دەستوورەکانی کۆمار" بەردەوام بوو. سەڤیلای چەلەنک پانێڵەکەى بەڕێوەبرد. موراد سەڤینچ، دینچەر دەمیرکەنت و لەوەند کۆکەر بابەتەکانیان تاوتوێ کرد.

موراد سەڤینچی ئەکادیمی لە ژێر ناونیشانی "دەستوور ١٩٢١: دەرفەت، یۆتۆپیا، پراگماتیزم" باسی لە قۆناغی دەستووری ساڵی ١٩٢١ کرد و هەڵوەستەی لەسەر پەیوەندیی ئەو دەستوورە لەگەڵ کورد دا کرد.

دینچەر دەمیرکەنت بە ناونیشانی "دەستووری ساڵی ١٩٢٤: 'دامەزرێنەری دووەم، کە لەگەڵ خۆی رێگری لە دەرفەتەکان دەهێنێتەپیشەوە؟' بابەتەکەی پێشکەش کرد و وتی: گرنگە لەگەڵ چوونە ١٠٠هەمین ساڵی کۆمارەوە گفتوگۆ لەبارەی سەرەتایەکی نوێوە  بکرێت.

کۆکەر: پێویستە مرۆڤ لە دڵەوە و ڕاستگۆیانە لەگەڵ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەدا بێت

لەوەند کۆکەر بابەتەکەی خۆی لەژێر ناونیشانی "ڕەخنە لە دەستووری ساڵانی ١٩٦١ و ١٩٨٢ لە چاوی کۆماری دیموکراتیکەوە" پێشکەش کرد. کۆکەر باسی لە پرۆسەی بیناتنانەوەی نوێ کرد و وتی: "ئەگەر مرۆڤ بیەوێت کۆماری دیموکراتیک بنیات بنێت، ئەوا زۆر خاڵی هاوبەش و کۆدەنگییەکی لە دەستی مرۆڤدا هەیە ".

لەوەند کۆکەر ئاماژەی بەوەدا، بە دەستووری ساڵی ١٩٢١یشەوە هیچ یەک لە دەستوورەکان ڕەوا و شەرعی نەبوون و وتی، "هیچ دەستوورێک لەلایەن گەلەوە نەنووسراوە. ئەگەر بیرۆکەی بنیاتنانی کۆماری دیموکراتیک هەبێت، پێویستە ئێمە دەستوورێک وێنا بکەین، کە گەل بە هی خۆی بزانێت. دەبێت ئێمە دەستبەرداری بیر و ئایدۆلۆژیای نەتەوەپەرەستی بهێنین. نەتەوەپەرەستی لەدەستووردا دەربهێنین. پێویستە هەموو پەیماننامە نێونەتەوەیەکان، مەرجەکانی پەیوەندیدار بە ئیدارە و بەڕێوەبردن و زمانە ناوخۆییەکان قبوڵ بکەین. ئەگەر ئەمانە بە بێ هیچ پێچ و پەنایەک قبوڵ بکەین، ئەوا دەتوانین هەنگاو بەرەو کۆماری دیموکراتیک هەڵگرین".

کۆنفرانسەکە بە ناونیشان و پانێڵی جیاجیا و جۆراوجۆرەوە بەردەوام دەبێت.

ژ.ت