لە کیل چالاکیی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەڕێوەچوو
لە شاری کیل بۆ سڵاوکردن لە ڕاپەڕین لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکییەک ئەنجامدرا.
لە شاری کیل بۆ سڵاوکردن لە ڕاپەڕین لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکییەک ئەنجامدرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری کیلی ئەڵمانیا ڕژانە سەر شەقامەکا و بۆ سڵاوکردن لە ڕاپەڕین لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکیان ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە بە بەشداریی سەدان کەس لە هاوپتبانهۆفەوە دەستیپێکرد و لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە.
هەروەها لە چالاکییەکەدا هێرشە داگیرکاریەکان شەرمەزار کران. ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و گەنجان بەشدارییان لە چالاکییکەدا کرد و چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردی کۆتایی پێهات.
ژ.ت