لە کیل یادی شەهیدانی حەسەکە کرایەوە
لە شاری کیلی ئەڵمانیا مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ ١٢١ شەڕڤانی قەسەدە بەڕێوەچوو، کە لە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە و لە پێناو رزگارکردنی گەل شەڕیان کرد و شەهید بوون.
لە شاری کیلی ئەڵمانیا مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ ١٢١ شەڕڤانی قەسەدە بەڕێوەچوو، کە لە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە و لە پێناو رزگارکردنی گەل شەڕیان کرد و شەهید بوون.
١٢١ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، کە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعشی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر حەسەکە شەهیدبوون، لە شاری کیلی ئەڵمانیا یادیان کرایەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە کوردەکان بەشدارییان لەو یادەدا کرد، کە لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد لە کیل ڕێکخرابوو.
چالاکیی یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ هێرشەکانی سەر حەسەکە و ڕۆڵی دەوڵەتی فاشیستی تورک و دەوڵەتانی سەرمایەداری ڕۆژئاوا لەو هێرشانەدا کرا.
یادەکە بە سەیرکردنی سینەفیزیۆنێک کۆتایی پێهات.
ژ.ت