لە لەندەن چادری سەرەخۆشی بۆ کیندا زین دانرا

چادری سەرەخۆشی لە بینای کەی سی سی (KCC) لە لەندەن بۆ فاتمە ئۆنور (کیندا زین) دانرا، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا شەهید ببوو. سەدان کەس سەردانی سەرەخۆشییەکەیان کرد.

چادری سەرەخۆشی لەلایەن بنەماڵەی فاتمە ئۆنور (کیندا زین) لە بینای کەی سی سی لە لەندەن دانرا و پێشوازییان لە هاوخەمەکان و هاوپشتەکان کرد. کیندا زین لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دا شەهید ببوو.

فاتمە ئۆنور لە ساڵی ١٩٩٣ەوە لە لەندەن بەشداریی لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیی کورد دا کردبوو. ماوەی ٣٠ ساڵ لە چیاکانی کوردستان گەریلا بوو. سەدان کەس سەردانی چادری سەرەخۆشییان کرد. بنەماڵەی شەهیدیش بەشداری پرسە و یادی شەهیدیان کرد و بۆ بۆ فاتمە ئۆنور مێزێک و گۆشەیەک دانرا و مۆم داگیرسێندرا.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی کوردستان، وتەبێژی کۆمیتەی کەسوکاری شەهیدان و نووسەر عەلی پۆیراز وتی: "کیندا زین ماوەی ٣٠ ساڵ لە چیاکانی کوردستان بۆ گەلەکەی تێکۆشا و وتیشی: "با سەری گەلی کوردستان ساخ بێت، فاشیزمی تورک هەرگیز سەرناکەوێت. تێکۆشانی گەلی ستەمدیدە و مەزڵوم سەردەکەوێت".

ژ.ت