ڕۆژی ۲٦ی نیسان و له پاش بانگه‌وازیه‌کانی کۆما چڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) و کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی دیموکراتی کورد - ئه‌وروپا (که‌جه‌ده‌که‌ی ئه‌وروپا) بۆ چالاکیی سه‌رتاسه‌ری له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، کۆمسیۆنه‌کانی باشوری کوردستان، له ژێر چه‌تری که‌جه‌ده‌که‌ی ئه‌وروپا هه‌ستان به سازدانی دوو چالاکی له هه‌ردوو وڵاتی نه‌رویج و به‌ریتانیا.
لەندەن
له شاری له‌نده‌ن له پایته‌ختی به‌ریتانیا کوردستانیان و به‌تایبه‌تی کوردانی باشور به سلۆگان و چارۆکه‌ی نه‌خشێنراو و به وتاری به‌رخۆدان چوونه به‌رده‌م کۆنسوڵخانه‌ی وڵاتی تورکیا و داگیرکاریان شه‌رمه‌زار کرد و مزگێنیهکانی سه‌رکه‌وتنی گه‌ریلایان دا به‌گوێیاندا. هه‌روه‌ها به ڕه‌چاوکردنی ڕێوشوێنه ته‌ندروستییه‌کان هه‌ستان به سازدانی گردبوونه‌وه‌یه‌ک سه‌رکۆنه‌ی دوژمنانی ده‌ره‌کی و ناوخۆییش کران.
ئۆسلۆ
له‌هه‌مان ڕۆژ و له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئۆسلۆ له وڵاتی نه‌رویج، کاتژمێر ۳‌ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی ۲٦ی نیسان کوردستانیان و دۆستانیان له پارت و ڕێکخراوه دیموکراسیخوازه‌کانی ئه‌و وڵاته هه‌ستان به سازدانی گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی نه‌رویج و داوای هه‌رچی زووه ده‌ستوه‌ردان و فشارکردنیان لێکردن، بۆ ڕاگرتنی هێرشه داگیرکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ داگیرکاری و کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی کورد له هه‌موو ناوچه‌یه‌ک و به‌تایبه‌تی له‌دژی ده‌ستوه‌ردانه‌کانی ئێستای ئه‌وان له باشوری کوردستان له بادینان.
ژ.ت