لە لوبیک یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە
لە شاری لوبیکی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژییەکانی پاریس شەرمەزارکران و یادی شەهیدان کرایەوە.
لە شاری لوبیکی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژییەکانی پاریس شەرمەزارکران و یادی شەهیدان کرایەوە.
بۆ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریس کۆمەڵکوژکران و بۆ ئەمینە کارا، میر پەروەر و عەبدوڕەحمان قزل، کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هەمان شوێندا کۆمەڵکوژکران، لە شاری لوبیکی ئەڵمانیا ڕێوڕەسمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
یادەکە بە بەشداری کۆمەڵەی کلتوری کورد لە کیل و ڕێکخراوی ژیانی ژنان ڕێکخرا. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی پاریس دەستیپێکرد.
لە مەراسیمەکەدا دەوڵەتی تورک، کە کۆمەڵکوژییەکانی ئەنجامداوە ئیدانەکرا و ئاماژە بە بەرپرسیارێتیی فەرەنسا کرا و ڕاگەیاندرا: "ئیتر کورد وەک جاران ئیرادەی خۆی ڕادەستی هیچ کەسێک ناکات. ئەم سەدەیە دەبێتە سەدەی کورد. خوێنی شەهیدەکانمان لەسەر زەوی نامێنێتەوە و فیڕۆ ناچن".
یادەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، " تیرۆریست تورکیا و "تیرۆریست ئەردۆغان" کۆتایی پێهات.
ژ.ت