لە لیڤەرپوول ستاندی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دانرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ناوەندی شاری لیڤەرپوول ستاند دانرا و چالاکی کەلتووری ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ناوەندی شاری لیڤەرپوول ستاند دانرا و چالاکی کەلتووری ئەنجامدرا.
ناوەندی کۆمەڵگەی کورد لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ناوەندی شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا ستاندی دانا.
ستاندەکە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا، گۆرانییەکان دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لێدران، لە ستاندەکەدا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و سیستەمی ئازادیی ژنان لەگەڵ میوانان تاوتوێ کرا.
کوردستانیان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "دوێنێ ماندێلا، ئەمڕۆ ئۆجالان"یان بەرزکردەوە و هەڵپەڕکێیان کرد.
بەڕێوەبەرانی ناوەندی کۆمەڵگەی کورد ئاماژەیان بەوە کرد نەوەک تەنها گەلی کورد پێویستە هەموو گەلانی جیهان دیلگرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبووڵ نەکەن، گوتیان: " ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمی خۆی سیستەمێکی دیموکراتیکی ڕادیکاڵ و یەکسانیخواز و ئازادیخواز نەک تەنیا بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهانیش بنیات دەنێت. ملیۆنان کەس بە فیکری ڕێبەر ئاپۆ لە دژی دڕندەیی داعش شەڕ دەکەن. وە ئەم ملیۆنان کەسە بۆ بنیاتنانی ژیانێکی ئاشتییانە بەڕێ کەوتن. هەر بۆیە ئەو گەلانەی کە فیکری ڕێبەر ئاپۆ دەناسن، هەڵوێستی خۆیان لە دژی گرتنی ئەو نیشان دەدەن و گرنگی یەکگرتن لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک دەردەبڕن. تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکرێت، لە شەقام و گۆڕەپانەکان دەبین".
چالاکییەکە بە گۆرانی و چالاکی هونەری بەردەوام بوو، بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە هەڵمەتی ئازادی.