لە لۆزان گۆشەگیری ئیدانە کرا

گەنجانی تەجەشە و تێکۆژن لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن شەڕی ئازادییە" بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا.

لە شاری لۆزانی سویسرا، ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە چوارچێوەی هەڵمەتی وەرن شەڕی ئازادییە، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا.

گەنجان لە پالایس دی ڕومین کۆبوونەوە، داوای زیادکردن و بەهێزکردنی تێکۆشانیان کرد و وتیان: "کوردستان ١٠٠ ساڵ لەوە پێش لێرە بە ڕێککەوتننامەیەک  دابەشکرا. دەوڵەتی تورک فاشیستە".

گەنجان لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

ژ.ت