لە مانهایم ڕێپێوان دژی گۆشەگیری بەڕێوەچوو
ئەم ڕێپێوانە، کە ماوەی ٣ ڕۆژە بە پێشەنگایەتیی فەجەدەکە – کاوا ڕێکخرابوو، دوێنێ لە مانهایم بەردەوام بوو. لە ڕێپێوانەکەدا داوای هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
ئەم ڕێپێوانە، کە ماوەی ٣ ڕۆژە بە پێشەنگایەتیی فەجەدەکە – کاوا ڕێکخرابوو، دوێنێ لە مانهایم بەردەوام بوو. لە ڕێپێوانەکەدا داوای هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
ئەم ڕێپێوانە، کە ماوەی ٣ ڕۆژە بە پێشەنگایەتیی فەجەدەکە – کاوا لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا دەستیپێکرد و پێرێ لە دارمشتات بەردەوام بوو و دوێنێ گەیشتە مانهایم.
لە رێپێوانەکەدا داوا کرا گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و ئازادییان مسۆگەر بکرێت و قەدەغەی سەر پەکەکە لاببرێت و کۆتایی بە فرۆشتنی چەک بە دەوڵەتی تورک بهینرێت و کۆتایش بە گوشار و هەڕەشەکانی سەر هەدەپە بێت.
ڕێپێوانەکە بە وتەیەکی ڕۆلاند شوستەر بە ناوی دی لینک دەستیپێکرد. لە رێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشم بە زمانی تورکی و کوردی و ئەڵمانی دەوترایەوە.
ڕۆلاند شوستەر و گۆکای ئاکبولوت پەرلەمانتاری دی لینکی لە وتەکانیانیاندا باسیان لە هێرشە داگیرکارییەکانی دژ بە ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان کرد و ئەو هێرشانەیان ئیدانە کرد و فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپایان بە تورکیا شەرمەزار کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "قەدەغەی سەر پەکەکە لاببە"، "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"، "بژی هاوپشتیی نێونەتەوەیی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی ڕۆژئاوا" دەوترانەوە. لە کۆتایی گردبونەوەکەدا پۆلیس ژمارەیەک لە بەشداربووانی دەستگیرکرد و لە بەرامبەر ئەو ڕەفتارەی پۆلیس کاردانەوە نیشاندرا و بە چەند وتەیەک ئەو کارەی پۆلیس ئیدانە کرا.
گردبونەوەکە بە گۆرانی مۆسیقاژەن بێرند دۆرفەری مانهایمی کۆتایی پێهات.
ژ.ت