لە مارسیلیا گۆشەگیری ئیدانە کرا
لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکییەک رێکخرا.
لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکییەک رێکخرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە بەردەم نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا کۆبوونەوە و چالاکییەکان لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدا و راگەیاندراویان بەسەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەدا بڵاوکردەوە.
بە داتاشۆ بۆچوونەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبارەی ژنان، ژینگە، کاپیتالیزم و پەکەکە بەسەر بینای بەردەم نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپاوە نمایش کرد.
چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم و ئیدانەکردنی گۆشەگیری و داوای ئازادیی ئۆجالان کۆتایی پێهات.
ژ.ت