لە مارسیلیا هێرش داگیرکەری شەرمەزارکرا
لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا هیرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لەلایەن کوردستانیان و فەڕەنسیەکان بە چالاکیەک شەرمەزار کرا.
لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا هیرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لەلایەن کوردستانیان و فەڕەنسیەکان بە چالاکیەک شەرمەزار کرا.
کوردستانی و فەڕەنسیەکان لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا چالاکیان ئەنجامدا و هیرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەدژی مەتینا، زاپ و ئاڤاشینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزار کران.
لە هەمانکاتدا لە چالاکیەکەدا بۆ ئەوەی پەکەکە لە "لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا" دەربهرێنرێت دەست بە کەمپینێک کرا.
چالاکیەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ لەبەردەم شارەوانی مارسیلیا دەستیپێکرد. لە چالاکیەکەدا نوێنەر و چالاکوانانی زۆر پارت و رێکخستن بەشداریان کرد و هێرشی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا.
لە چالاکیەکەدا قسەکەران هێرشی مەهەپە و ئاکەپەیان بۆ لەناوبردنی گەلی کورد و هەدەپە شەرمەزارک کرد. هەروەها ئاماژەیان بەوەدا کە تورکیا بە دیکتاتۆری بەڕێوەدەبریت و پەکەکش بزوتنەوەیەکی ئینتەرناشناڵ و ئازادیە.
تەئکید لەسەر ئەوەکرایەوە کە پێویستە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هەڵبگیرێت و پارێزەر و خانەوادەکەی چاوپێکەوتن بکەن و بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ زیندانیان جێبەجێ بکرێت.
لە چوارچێوەی یەکەم کەمپیەنی با پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێتدا، رۆزێتی پەکەکە بڵاوکرایەوە.
ف.ق