لە مارسیلیا لە دژی گۆشەگیری ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ ئەنجامدرا

گەنجانی کورد لە ناوچەی سەینت لویس لە شاری مارسیلیا ڕێپێوانێکیان دژی گۆشەگیری ڕێکخست.

بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە مارسیلیا بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێکیان لە سەینت لویس بە مەشخەڵ ڕێکخست. ئێوارەی دوێنێ چەندین گەنج کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ژمارەیەک پۆستەر دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا ڕایانگەیاند، تاوەکو تێکشکاندنی فاشیزم گۆڕەپانەکان چۆڵ ناکەن و بە وتنەوەی دروشم بە زمانی فەڕەنسی گۆشەگیرییان ئیدانە کرد.

گەنجان لە بەیاننامەیەکەیاندا ڕێزیان لە شەهیدانی ئازادیی کوردستان گرت و ئاماژەیان بەوەدا، کە لە شوێنە جیاوازەکاندا چالاکی ئەنجام دەدەن.

ژ.ت