لە مارسیلیا لەدژی داگیرکەری و گۆشەگیری میتینگ ئەنجامدرا

لە مارسیلیا هێرشی داگیرکەری و گۆشەگیری ئیمڕالی شەرمەزارکرا.

لە مارسیلیا ئەمڕۆ بە سەدان کەس لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و گۆشەگیری ئیمڕالی میتینگێک ئەنجامدرا.

گەلی کورد و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی جانابیریی شاری مارسیلیای فەڕەنسا کۆبونەوە و رێپێوانیان ئەنجامدا. لە رێپێوانەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، پانکارتی 'دەوڵەتی تورک لە کوردستان چەکی کیمیای بەکاردەهێنێت' و ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە و تەژەکە – ئەیان بەرزکردەوە.

لە رێپێوانەکەدا بە هەزاران بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە.

گەل لە گۆڕەپانی ڤییوخ پۆرت بۆ شەهیدانی شۆڕشی کوردستان خولەلێک بە پێوە وەستان. دواتر راگەیەنراوێک بە فەڕەنسی خوێندرایەوە و لەسەر ناوی نەجەدەکە قسەکرا. رێپێوان و میتینگ بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق