لە مێرسین ژنێکی خەڵکی کۆبانێ و کۆرپەکەی دەستگیر کران

پۆلیسی تورک لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین ژنیکی کوردی خەڵکی کۆبانێیان لەگەڵ کۆرپە 15 رۆژیەکەی دەستگیرکرد.

بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخستن" کە بووەتە کەرەستەیەکی هەڕەمەکی دەسەڵاتی دادوەری تورک لە دژی کورد، ژنێکی کورد دەستگیرکرا.

لە گەڕەکی چای لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەیەکی کورد.

لەو هەڵکوتانەدا ژنێک کە بەر لە 15 رۆژ منداڵی ببوو، لەگەڵ کۆرپەکەی و هاوسەرەکەی دەستگیرکران.

هـ . ب