لە میلبۆرن بۆ ئازادی ئۆجالان واژۆ کۆکرانەوە

لە میلبۆرن بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد واژۆ کۆکرانەوە.

لە شاری میلبۆرنی ئوستوڕالیا لە چوارچێوەی کەمپەینی ' ئازادی بۆ ئۆجالان' ستاند دانرا.

لە ستاندەکە لەبەردەم کتێبخانەی هەرێمەکە بە پێشەنگایەتی ناڤ – کورد، بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە و واژۆ کۆکرانەوە.

لە چالاکیەکەدا لەبارەی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر گەلی کورد، کۆمەڵگەی ئوستوڕالیا ئاگادار کرایەوە.

ف.ق