لە پاریس چالاکی بۆ ئازادیی ئەجەوید پیرئۆغڵو بەڕێوەچوو
بە پێشەنگایەتیی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان (دەگەهە - DGB) و بەدروشمی "با ئەجەوید پیرئۆغڵو ئازاد بکرێت"، لەپاریس چالاکییەک ئەنجامدرا.
بە پێشەنگایەتیی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان (دەگەهە - DGB) و بەدروشمی "با ئەجەوید پیرئۆغڵو ئازاد بکرێت"، لەپاریس چالاکییەک ئەنجامدرا.
لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە پێشەنگایەتیی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان (دەگەهە - DGB) و بە دروشمی "با ئەجەوید پیرئۆغڵو ئازاد بکرێت" چالاکییەک رێکخرا.
ئەجەوید پیرئۆغڵو لە ڕۆژاڤا و تورکیا تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی کردووە و ماوەی ١٨ مانگە لە داواکردنی لەلایەن تورکیاوە و لە سربیا زیندانی کراوە. دانیشتنی دادگا لە ١٨ی کانوونی دووەم لەبارەی پیرئۆغڵووە بەڕێوەدەچێت و هاوکات لە شارەکانی ئەوروپا بۆ ڕاوەستاندنی ڕادەستکردنی بە تورکیا و ئازادکردنی، چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.
لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوەیەک بە زمانی فەرەنسی خوێندرایەوە و دابەشکرا و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "کەیسی ڕادەستکردنی ئەجەوید پیرئۆغڵو دۆسیەیەکی سیاسییە. ئەو خەبات و تێکۆشانە سیاسییە، کە ئەجەوید پیرئۆغڵو نوێنەرایەتیی دەکات، خەباتی ملیۆنان هەژار و چەوساوەی تورکیا و کوردستانە. بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاری دەوڵەتی سربیا بۆ ڕادەستکردنی ئەو هاوڕێیەمان بڕیاری دژ بە ملیۆنان شۆڕشگێڕی تورک و کورد و هەموو گەلانی جیهانە، کە پشتیوانی لە ئێمە و تێکۆشانی ئازادی دەکەن.
ئەم کەیسە دوو لا هەیە، لە لایەکەوە ئەردۆغانی دیکتاتۆر هەیە، کە هاوکاریی چەتە جیهادییەکان دەکات، کە دەیانەوێت جیهان لە خوێندا بخنکێنن و لە لایەکی دیکەشەوە ئەجەوید پیرئۆغڵو هەیە، کە بەشداری تێکۆشان و شەڕی دژ بە داعش بووە و بۆ ئازادی تێدەکۆشێت.
ئێمە وەک دۆست و هاوڕێیانی ئەجەوید پیرئۆغڵو داوا لە حکومەتی سربیا دەکەین، کە هاوکاریی دیکتاتۆریی ئەردۆغان نەکات و لە دژی ڕادەستکردنەوەکە بوەستێتەوە و پیرئۆغڵو ئازاد بکات. هەروەها ئێمە داوا لە هەموو دیموکراتەکان دەکەین، کە پشتیوانی لە ئازادی پیرئۆغڵو بکەن و هەڵوێست وەربگرن".
چالاکییەکە بە دروشمی "ئازادی بۆ ئەجەوید پیرئۆغڵو" کۆتایی پێهات.
ژ.ت