لە پاریس چالاکی و خۆپیشاندانەکان بۆ ئیدانەکردنی ١٥ی شوبات بەردەوامە

کوردستانیانی دانیشتووی پاریس بە چالاکیی ناڕەزایەتیان سەرنجیان ڕاکێشایە سەر ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی.

چالاکییەکان لە شاری پاریسی فەرەنسا لە چوارچێوەی ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەردەوامە.

کوردستانیان لە مەیدانی ریپبلیکو، کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین گۆڕەپانەکانی پاریس کۆبوونەوە و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتیان شەرمەزارکرد.

جەماوەر پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان و پانکارتی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکردەوە و هەروەها دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "چارەسەری سیاسی بۆ کوردستان"، "دیکتاتۆر- بکوژ ئەردۆغان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت"یان دەوتەوە .

لە وتەکاندا لە چالاکییەکەدا راگەیەندرا: "پێویستە هەمووان بزانن، کە هیچ کەسێک بەبێ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناتوانێت بە ئازادی بگات".

چالاکوانان پۆستەری ئازادی بۆ ئۆجالانیان بە پەیکەری گۆڕەپانی ریپبلیکووە هەڵواسی و دوای چالاکییەکە پۆستەرەکەیان لێکردەوە و کۆتایی بە چالاکییەکەیان هێنا.

ژ.ت