لە پاریس دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

لە پاریس بە پێشەنگایەتی (ئادەگەبە و جەدەکە – فە) میتینگێک ئەنجامدرا و دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرا.

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە پێشەنگایەتی یەکێتی هێزەکانی دیموکراتیکی ئەوروپا (ئادەگەبە) و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد – فەرەنسا (جەدەکە-فە) لە میتینگێکدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا. چالاکیەکە لە گۆڕەانی ستالینگراد ئەنجامدرا و بە خولەکێک رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد. چالاکوانان کە پانکارتی " نەک بومەلەرزە، کاپیتالیزم دەکوژێت" و " بومەلەرزە روویدا، دەوڵەتی دەستی بە کوشتن کرد" بەرزکردەوە، ئاماژەیان بە کارەساتی بومەلەرزەدا و دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکەدا راگەیەندراوێک کە لەلایەن یەکێتی هێزەکانی دیموکراتی ئەوروپا و پارتە سیاسیەکانەوە ئامادەکرابوو خوێندرایەوە. لە چالاکیەکەدا بانگەوازی پشتگیری لەگەڵ زیانلێکەوتووانکرا و داواکرا هاوکاریەکان لە رێگەی مانگی سورەوە رەوانە بکەن.

لەسەر ناوی (ئادەگەبە و جەدەکە – فە) نەجمەدین دەمیرئاڵپ قسەی کرد و وتی، " دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە سیاسەتی دوژمنکارانە و دڕندانە، کارەساتی سروشتیان کردووتە ئامێرێکی نەتەوەپەرستی و قڕکردن و هەوڵ دەدەن گەلان رووبەرووی مردن بکەنەوە. لە مێژووە تاوەکو ئێستا بە رێبازی جیاواز کە بەبیری هیچ دیکتاتۆر و فاشیستێک نەهاتووە، هەوڵ دەدەن کوردانی عەلەوی و گەلانی ژێردەستە بکوژن و لە کوردستان دەرپەڕێنن. ئێمە لەسەرەتای بومەلەرزەکەوە لەگەڵ گەلی خۆمان بووین و لەمەودواش لەگەڵیاندا دەبین."

چالاکی بە دروشمی ' بکوژ دەوڵەتی تورکە" ، " بمرێت دەسەڵاتی فاشیستی تورک" و " بژی خۆشک و برایەتی گەلان" کۆتایی هات.

ف.ق