لە پوولۆرێ-ی دەرسیم دەوڵەتی تورک دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاگرییان بەردایە دارستانەکان
لە دەڤەری بۆیۆکۆی ئاسلاندۆڵمووش-ی سەربە ناوچەی پوولۆرێ-ی دەرسیم سەربازانی سوپای تورک دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاگریان بەردایە دارستانەکانی ناوچەکە.
لە دەڤەری بۆیۆکۆی ئاسلاندۆڵمووش-ی سەربە ناوچەی پوولۆرێ-ی دەرسیم سەربازانی سوپای تورک دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاگریان بەردایە دارستانەکانی ناوچەکە.
دوای ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە دوانیوەڕۆ لە دەڤەری بۆیۆکۆی ئاسلاندڵمووشی سەر بە ناوچەی پوولۆری دەرسیم ، سەربازانی سوپای تورک ئاگریان بەردایە دارستانەکە. ڕاگەیەنرا کە تیمی ئاگرکوژێنەوە توانیان دوای ماوەیەک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
سەربازانی تورک لە کاتی سووتاندنی دارستانەکاندا رێگە بە چالاکانی ژینگە و هاووڵاتیانی هەرێمەکە نادەن ئاگرەکان کۆنتڕۆڵ بکەن.
ک-ش