لە رۆما کۆبوونەوە بۆ "ئازادیی ئۆجالان" رێکخرا

کۆمیتەى ئازادی بۆ ئۆجالان لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا کۆبوونەوەیەکی رێکخست و داوایکرد، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت.

کۆمیتەى ئازادیی ئۆجالان لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دا کۆنفرانسێکی رێکخست و دامەزراندنی خۆی راگەیاند. کۆمیتەکە ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا داوای کرد عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت.

ژمارەیەکی زۆر رۆناکبیر، هونەرمەند، نووسەر و سەندیکاوانی ئیتالی بەشداری کۆمیتەى ئازدیی ئۆجالانن و بۆ ئازادیی ئۆجالان کۆبوونەوە. کۆمیتەکە تاوەکو ئێستا بە سیاسەتمەداران، نوێنەرانی حیزبەکان، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بە گشتی ٥٠٠ کەس ئیمزایان بۆ کۆکردووەتەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ داوای مافی پەنابەریی لە ئیتالیا کردبوو و رایانگەیاند، "ئەو داوایە و پەنابەرییەکەی قەبوڵ کراوە. بۆ ئەوەش بەڕێز ئۆجالان هاووڵاتیی رۆمایە".

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کۆمیتەى دژ بە ئەشکەنجە لە ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی) گۆشەگیریی ئیدانە کردووە و راشیگەیاند، لەو پێناوەدا لەگەڵ رێکخراوەکان و دام و دەزگا فەرمییەکانی ئیتالیادا دەست بە چاوپێکەوتن دەکەن.

ژ.ت