لە رێپێوانی درێژمەودادا باڵی 'گەنجان' و ' ئینتەرناسیۆنالیستەکان' بەیەک گەیشتن

باڵی گەنجان و ئینتەرناسیۆنالیستەکانی رێپێوانی درێژمەودا بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد یەکیان گرت و ئەمڕۆ لە شاری فریبورگی ئەڵمانیا رێپێوانەکە بەردەوامی پێدەدەن.

رێپێوانی درێژ مەودای گەنجانی کورد لە ئەڵمانیا، ئەمڕۆ لە فریبۆرگ لە دووەم رۆژدا بەردەوامە.

رێپێوانی درێژمەودا کە ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە سویسرا بە هەمان ئامنج ئەنجامیاندابوو، لە فریبورگ لەگەڵ چالاکی گەنجان بە یەک گەیشت.

نزیکەی کاتژمێر ١٠:٠٠ گەنجانی کورد بە بەرزکردنەوەی دروشمی ' بژی پشتگیری ئینتەرناسیۆنالیستەکان' و ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' پیشوازیان لە ئینتەرناسیۆنالیستەکان کرد.

گەنجان و ئینتەرناسیۆنالیستەکان پێکەوە رێپێوانیان ئەنجامدا و پێکەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە.

پێشبینی دەکرێت لە راگەیەندراوەکەدا بانگەوازی سەفەربەری لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان و بۆ پشتگیری لە بومەلەرزەکەی کوردستان بکەن.

گەنجان بەشدارییان لە کەمپەینی هاوکاری مانگی سور لە ئەوروپا کرد و پەیامی فراوانکردنی هەڵمەتی پشتگیریاندا.

ف.ق