لە رووسیا هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا

کوردانی رووسیا هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیایان بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرد.

بەناوی کوردستانیان لە ناوچەی میچوورێنسکە ی هەرێمی تامبۆڤێ-ی ڕووسیا بەرپرسیاری مەجلسی گەل نەبی عەبدوسەلام  ئەندامی مەجلسی ژنان فاتما عەبدوسەلام قسەیانکرد.

لە قسەکانیاندا ئەوەیان خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک چۆن لە گارێ تێکشاکا بەم شێوەیەش لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین تێکبشکێت.

ڕاگەیەنرا کە ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنانە پێشگرتنە لە هەڵمەتی  سەرکەوتنی ئازادی مانگی بەهار و شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردە. دەستنیشانکرا کە دەبێت گەلی کورد لە هەموو شوێنێکی جیهان لەدژی ئەم داگیرکاریە بڕژێتە سەر شەقام  و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە و ڕسوا بکات. هەروەها دەبێت تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەشتر ببێت."

ک-ش